ئابووری

هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل له‌ باشماخه‌وه‌ زیادیكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل له‌ باشماخه‌وه‌ زیادیكردووه‌

مه‌ودا میدیا-


بەرپرسی گومرگى مه‌رزى باشماخی مەریوان رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و 163 هەزار تۆن کاڵا لە سنووری باشماخەوە ئەنجامدرا و به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو سەدا 34 زیادی کردووە.

فەرید حەق پەنا، به‌رپرسى گومرگى باشماخ له‌ ئێران رایگه‌یاند "ساڵی رابردوو بڕی کاڵا هەناردەییەکان کە کاری گومرگییان لە سنووری باشماخ بۆ كراوه‌، زیاتر لە 703 ملیۆن دۆلار بوو".

وتیشی "ساڵی رابردوو لە باسی ترانزێتیشدا کاری گومرگی بۆ 115 هەزار بارهەڵگر بە کێشی 2 ملیۆن و 580 هەزار تۆن بە بڕی سێ ملیار و 770 ملیۆن دۆلار لە رێگای سنووری باشماخەوە ئەنجام درا".

شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى یه‌كێتى هاورده‌و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" مه‌رزى باشماخ یه‌كێكه‌ له‌و مه‌رزانه‌ به‌شێكى زۆرى كاڵاو شمه‌ك و خۆراك و كه‌ولوپه‌لى لێوه‌ هاورده‌ ده‌كرێت و بازرگانان په‌نا بۆ ئه‌و مه‌رزه‌ ده‌به‌ن بۆ هاورده‌كردنى كاڵاكانیان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان