کوردستانی

حەوت رۆژ لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی رەسمیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت رۆژ لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی رەسمیی

بەگوێرەی رۆژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پشووەكانی تیادا دیاریكراوە، مانگی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان حەوت رۆژ دەبێتە پشووی رەسمیی. 

لە رۆژمێرەكەدا رۆژی یەكی نیسان بە بۆنەی سەری ساڵی ئاشوورییەكان و رۆژی نۆی نیسانیش بە بۆنەی رۆژی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق لەسەرجەم دامودەزگاكان بە پشووی رەسمیی دیاریكراوە.  

هەر لە رۆژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ رۆژانی 9، 10، 11 و 12ی نیسان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە كراوە بە پشووی رەسمیی. 

جگە لەو پشووانەش رۆژی 17ی نیسان بەبۆنەی جەژنی سووری ئێزدییەكان، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمیی دەبێت و بەوەش كۆی رۆژانی پشوو لە مانگی چواردا دەبێتە حەوت رۆژ.
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان