کوردستانی

باخچه‌لى: رێگه‌م بده‌ن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دابنیشم

مەودا میدیا - سلێمانی |


باخچه‌لى: رێگه‌م بده‌ن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دابنیشم

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا ناسراو به‌ مەهەپە رایگەیاند، چیتر هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی سەردانی شاندێکی کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی، ده‌شڵێت، ئاماده‌م له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دابنیشم.

ده‌وڵه‌ت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند "پرۆسەی کاری کۆمسیۆنی هاوپشتیی پەرلەمانی خەریکە کۆتایی پێدێت و گفتوگۆکان سەبارەت بە چوونە ئیمراڵیی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، سەرۆکی پەکەکە، کۆتایی پێبێت بە زووترین کات".

وتیشى "ئەگەر کەس هەنگاو نەنێت بۆ ئەم دیدارە، سێ هاوڕێم لەگەڵ خۆم دەبەم و درێخی ناکەم لە چوون بۆ ئیمراڵی، هیچ دوودڵییەکم نییە لە دانیشتن لەسەر مێزێک و قسەکردن رووبەڕوو، چاو بە چاو لەگەڵ ئۆجەلاندا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لەم قۆناغەدا کەسانێک هەن دەیانەوێت زیان بەم پرۆسەیە بگەیەنن، میللەتی تورکیا کەشێکی بەهاری سەقامگیر بەدەست دەهێنێت، مەبەست باشە، ئەنجامەکەی باش دەبێت، تاکە داواکاریمان ئەوەیە کە هەمووان بە ئاگاداریی بەرپرسیارێتیی خۆیانەوە هەڵسوکەوت بکەن. وەک هەمیشە وتومانە هەموو شتێک بۆ تورکیایە".

ع
Qaiwan
Qaiwan