ئابووری
سودانى: ناردنى مووچه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چن.
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چن".
وتیشى "ناردنى مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان به‌ته‌واویی چاره‌سه‌ربكه‌ین له‌نێوانمان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى نۆیان وه‌رنه‌گرتووه و نزیكه‌ى 80 رۆژه مووچه دواكه‌وتووه.
ع
بیروڕا


