ئابووری

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ به‌رزى مایه‌وه‌.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد".

وتیشى "چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ نرخى دۆلار له‌ خانه‌ى 141 هه‌زار دیناره‌، ئه‌مڕۆش 100 دۆلار بۆ 140 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زى".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan