کوردستانی
ئه‌مریكا جدییه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەی نەوتی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مریكا جدییه له پرسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێت، لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا و هەرێم، بە بەردەوامی لە گفتوگۆداین.
جۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی راگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان، وه سەرچاوەیەکی وزەشه کە ئەمریکا بەجدی دەیەوێت دەستپێبکاتەوە.
ده‌شڵێت، سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش بە بەردەوامی لە گفتوگۆداین لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا و هەرێمی کوردستان .
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم لاگه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق ده‌كه‌ن، كاتێك سه‌ردانى واشنتن ده‌كات.
ماوه‌ى یه‌ك ساڵ زیاتره هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆڕی نەوتی جەیهان راگیراوە و زیانی زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری لە عیراق داوە.
پ ح ع