کوردستانی

ئه‌مجاره‌ش مامۆستایان دواى وه‌رگرتنى مووچه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مجاره‌ش مامۆستایان دواى وه‌رگرتنى مووچه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كان

مه‌ودا میدیا-

دواى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌، مامۆستایان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن.
 
رێبوار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕه‌زایی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، بایكۆتى ئه‌مجاره‌ى مامۆستایان هه‌ڵوێست نه‌بوو به‌ڵكو گیرفان به‌تاڵى مامۆستا ده‌رگاى به‌ خوێندنگه‌كان داخست.

وتیشى، ئه‌مجاره‌ بێ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایانى ناڕازى بایكۆت رابگه‌یه‌نین، مامۆستایان خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كى خۆرسكانه‌ بایكۆتی ده‌وامیان كرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كانى به‌ مامۆستایان داخست گیرفان به‌تاڵیی بوو، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستایان مووچه‌ وه‌ربگرن به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن.

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ مامۆستایانى به‌شێك له‌ خوێندنگاكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌كانیان زیاتر له‌ 50 رۆژ و راگرتنى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، بایكۆتى ده‌وامییان راگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ لیسته‌كه‌دا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ دابه‌شده‌كرێت


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان