ئابووری
یه‌كێك له بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به بڕیاری کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی ئاژەڵ، وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێم نوسراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بڕیاره‌كه لە رۆژی هەینی 29/3/2024 ره‌وه دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28ى ئازارى 2024، وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمى كوردستان لە نووسراوێکدا رایگه‌یاندووه، ئاماژە بە کۆبوونەوە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی چوارشەممە 27/3/2024 و بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور‌و بەرژەوەندیی گشتیی، لە رۆژی هەینی 29/3/2024 رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی گشتاندنه‌كه‌ى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێمی کورستان، بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى رەسمی گومرگی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی لە 50% لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.
پ ح ع