ئابووری
جارێكی تر زێڕ ریكۆردی پێوانەیی لە بەرزیدا تۆمار كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە دووهەزار و 236 دۆلار و بەمەش ریكۆردەكەی هەفتەی پێشووی شكاندەوە و جارێكی تر لە رووی بەرزبوونەوەی نرخەوە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار كرد.
هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ چاوەڕوانیی بازرگان و وەبەرهێنەران بۆ داتای داهاتووی ئەمریكا لەبارەی هەڵاوسان و گوتاری نوێی سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
كەمكردنەوەی رێژەی سوودی بانكیی دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار، بەوەش نرخی زێڕ، نەوت و پێنوێنی دراوەكانی دیكە لە بەرامبەر دۆلاردا بەرزدەبنەوە، بەو هۆیەشەوە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ 30 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە دوو هەزار و 236 دۆلار.
ئ پ