عیراقی

دادگاى فیدراڵى له‌ سه‌ر دوو سکاڵاى تایبەت به‌ هەرێم کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵى له‌ سه‌ر دوو سکاڵاى تایبەت به‌ هەرێم کۆدەبێتەوە

مه‌ودا میدیا-

دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق له‌ سه‌ر دوو سکاڵاى تایبەت به‌ هەرێمى کوردستان، کۆدەبێتەوە.

سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ 31ى ئازارى 2024، دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق تایبه‌ت به‌ چوار سكاڵا كۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ دوانیان تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌وانیش دۆسییەى ئاوارەکان و ناردنى سووتەمەنییه‌ بۆ هه‌رێم.

یەکەم سکاڵا، كه‌ لەسەر سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وه‌زیران و وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان تۆمار كراوە ، له‌لایه‌ن وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عیراق كه‌ تێیدا داوایکردووە، سکاڵا لەسەرکراوەکان پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان و داخستنى کەمپەکانیان لە 30ى حوزەیرانى 2024.

دووەم سکاڵا ، نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامى په‌رله‌مانى عیراق لەسەر سەرۆک وەزیرانى عیراق و ئەمیندارى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزیرى نەوتى عیراق تۆماریکردووە و داوایکردووە، بڕیار لە نادروستیى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بدات لەبارەى دیاریکردنى نرخى نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان و سکاڵا لەسەرکراوان پابەند بکات بە جێبەجێبەجێکردنى بنەماى دادپەروەریى لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و سوتەمەنى بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکات هاوشێوەى پارێزگاکانى عیراق.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان