ئابووری

نرخى نه‌وتى ماڵان هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نه‌وتى ماڵان هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

نه‌وتفرۆشێك باس له‌وه‌ ده‌كات، نرخى نه‌وتى سپى ماڵان به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه‌ و خواستیشى له‌سه‌ر نییه‌.

به‌رهه‌م ره‌ئوف، نه‌وتفرۆش له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى نه‌وتى سپى ماڵان به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه‌ و به‌رده‌وامیش نرخه‌كه‌ى له‌ هه‌رزانبوونه‌ و له‌ مانگه‌كانى داهاتووش ئه‌گه‌رى زیاتر هه‌رزانبوون هه‌یه‌".

وتیشى "یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى پله‌ یه‌ك 216 لیتر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌، پێش ماوه‌یه‌ك له‌ 145 بۆ 150 هه‌زار دیناربوو".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ره‌و وه‌رزى گه‌رما ده‌چین، هاوكات نه‌وته‌كه‌ى به‌غداش به‌رده‌وام دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و نرخه‌كه‌شى هه‌رزانه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وتى بازاڕ زۆر كه‌مبێته‌وه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان