ئابووری
نرخى دۆلار له كاتى داخستنى بازاڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار له‌كاتى داخستنى بازاڕى دۆلاره‌كه، به‌شێوه‌یه‌كى جێگیر مایه‌وه له‌گه‌ڵ نرخى به‌یانى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ.
ئیراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانى شه‌ممه، بۆرسه‌ى عیراقى نییه و بانكى ناوه‌ندى كار ناكات، به‌ڵام بۆرسه‌ى شاره‌كانى كراوه‌یه و به‌پێى خواست و خستنه‌ڕوو نرخى دۆلار مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌كرێت".
وتیشى"به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخى 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 146 هه‌زار و 750 دیناربوو، ئێواره له‌كاتى داخستنى بازاڕ نرخه‌كه وه‌ك خۆى مایه‌وه".
هه‌فته‌ى رابردوو نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و له خانه‌ى 150 هه‌زاره‌وه هاته خانه‌ى 146 هه‌زار دینار.
ع،ه