ئابووری
راوێژكارى سودانى: نرخى دۆلار به یه‌كجارى داده‌به‌زێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، نرخى دۆلار به‌و جۆره‌ى ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین و له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى سودانیش بۆ ئه‌مه‌ریكا نرخه‌كه به‌ته‌واوى داده‌به‌زێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆ دانراوه له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین و له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دابه‌زینى به‌رچاوى هه‌بوو، ئێستاش هێزى به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌ماوه".
وتیشى "نرخى دۆلار داده‌به‌زێت ئه‌و خانه‌ى كه بۆمان دیاریكردووه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییانه، له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، نرخى دۆلار به‌ته‌واوى داده‌به‌زێت و هه‌رزان ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "له داهاتوویه‌كى نزیكدا نرخى دۆلار نزیكى نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى عیراق ده‌بێته‌وه".
ع،ه