تەندروستی
سبه‌ینێ نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى ده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى لقى سلێمانى رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به‌ده‌وامكردن ده‌كه‌نه‌وه.
له ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوو، سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له سلێمانى به‌هۆى نه‌دان و دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان بایكۆتى نه‌خۆشخانه و بنه‌كه و مه‌ڵبه‌نده‌كانى ته‌ندروستییان كرد و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان داخران.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شكرا، سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بڕیاریاندا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌نه‌وه و ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌نه‌وه.
ع،ه