ئابووری
بەراورد بە دوێنێ نرخى نه‌وت گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 31ى ئازارى 2024، نرخی هه‌ر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 83 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئه‌مه‌ش بەراورد بە دوێنێ شه‌ممه 30ى ئازارى 2024، نرخى نه‌وت گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرێژەی 6% کەمیکردووە، نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.
هاوكات، هۆکارێکی تر كه وا ده‌كات نرخى نه‌وت له به‌رزیدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه گروپەچەکدارەکان دووبارە کەشتییە نەوتییەکانیان بە ئامانجگرت و تەقاندیاننەوە، هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی رووسیا به‌ده‌ر نه‌بووه وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.
پ ح ع