عیراقی
دادگای فیدڕاڵی دوو سالاى تایبهت به ههرێم تاوتوێ دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ یەك شەممە31ى ئازارى 2024، دادگای فیدڕاڵی عیراق سهبارهت به دوو دۆسییەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه.
بەپێى کارنامەى دانیشتنەکانى دادگاى فیدراڵى، چوار سکاڵا کە دوانییان پەیوەندیی بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، ئهوانیش تایبەتن بە دۆسییەى ئاوارەکان و ناردنى سووتەمەنى بۆ هەرێمى کوردستان.
یهكهم سکاڵا له لایهن وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عیراق لەسەر سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەت و وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان تۆماركراوه و داوایکردووە، سکاڵا لەسەرکراوەکان پابەند بکات بە جێبەجێکردنى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان و داخستنى کەمپەکانیان لە 30ى حوزەیرانى 2024.
دووهم سكاڵاش له لایهن نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامى پهرلهمانى عیراق لەسەر سەرۆکوەزیرانى عیراق و ئەمیندارى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزیرى نەوتى عیراق تۆماركراوه و داوایکردووە، بڕیار لە نادروستى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بدات لەبارەى دیاریکردنى نرخى نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان و سکاڵا لەسەرکراوان پابەند بکات بە جێبەجێبەجێکردنى بنەماى دادپەروەریى لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و هاوشێوەى پارێزگاکانى عیراق سوتەمەنى بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکات
پ ح ع