ئابووری

هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە ده‌کرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە ده‌کرێت

مه‌ودا میدیا-

پاش ته‌واوبوونى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو، وەزارەتی دارایی لە هەفتەی داهاتووەوە دەستده‌كات بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاشكراى كرد، لە هەفتەی داهاتووەوە رێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات، ئه‌وه‌ش پاش تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.

ئامادەکردنی لیستی مووچە پێش ره‌وانه‌كردنى بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، چەند رۆژێکی پێویستە و دیار نییه‌ پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان هاوڵاتییان مووچه‌ى مانگى سێ وه‌رده‌گرن یاخود ده‌كه‌وێته‌ دواى جه‌ژنه‌وه‌.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد