ئابووری

بانكى ناوه‌ندى دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق زیاتر له‌ 252 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ مه‌زادى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان زیاتر له‌ 252 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌و بڕه‌ زیاتر له‌ 239 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و زیاتر له‌ 13 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كان، به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادكردنى فرۆشتنى دۆلار.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan