ئابووری

سۆران عومەر: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی بانکەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران عومەر: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی بانکەوە دەدرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی بەغدا نەکراوە، دەشڵێت لە رێگەی بانکەوە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەپێی دوایین راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم و داهاتی نانەوتی نەدراوە و داهاتی نەوتی كە دراوە وردبینی نەكراوە، بەڵام بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق وەزارەتی دارایی عێراق پابەندكراوە بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكەوە".

باسی لەوەشکرد"ناكۆكی لەسەر شێوازی پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە كە لە رێگای بانكی فیدراڵیی یاخود بانكی ئەهلییەوە دابەشبکرێت و چاوەڕواندەكرێت ئەو پرسەش یەكلابكرێتەوە".

 ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان