ئابووری

مووچه‌ى مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ژمێریارى له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردووى مامۆستایانى وانه‌بێژ.

محه‌مه‌د عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگەیاند " بڕیاردراوە بە خەرجکردنی مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی 12ـی ساڵی رابردوو و ئێستا هەموو پەروەردەکانمان ئاگادار کردووتەوە، كە بۆ وەرگرتنی چەکی بانکی سەردانمان بکەن و دەست بە پێدانی چەكەكان كراوە".
 
بەپێی ڕێنمایی و بڕیاری ژمارە 14ـی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان