ئابووری

گۆشتى سور هه‌رزان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆشتى سور هه‌رزان ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، قائیمقامیه‌تى سلێمانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ باره‌ى چه‌ند رێكارى تایبه‌ت بۆ رۆژانى جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێته‌رنه‌رى سلێمانیش باسى له‌ هه‌رزانبوونى گۆشتى سور كرد.

ئارى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێته‌رنه‌رى سلێمانى رایگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى گۆشتى سور ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌ جیهانییه‌ و له‌ هه‌موو دنیا نرخى گۆشتى سور به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ و رۆژانه‌ بڕێكى زۆر ئاژه‌ڵ هاورده‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌ رۆژانى داهاتوو كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى گۆشتى سور ده‌بێت".

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌، هه‌فته‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به‌ لێخۆشبوونى له‌ %20ى گومرگى گۆشت، له‌ پێناو هه‌رزانبوونى نرخى گۆشت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش