ئابووری

سەرەتای مانگی داھاتوو ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ ھەناردەکردنی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرەتای مانگی داھاتوو ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ ھەناردەکردنی نەوت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆرى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆریی نەوتی کەرکوک ته‌واو بووه‌ و حكومه‌تى عیراقیش بەردەوامە له‌ پرۆسه‌كه‌، به‌رپرسێکی وەزارەتی نەوت باس له‌وه‌ده‌كات، ده‌توانرێت لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە ده‌ستبكرێته‌وه‌ به‌ ھەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا.

پێگەی عیراق ئۆیڵ ریپۆڕت ئاشكراى كردووه‌، حکومەتی عیراق لە نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک - تورکیا بەردەوامە و 80% بۆ 90% ی کارەکانی تەواوبووە، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ تورکیا، بە رێژەیەکی بەرچاو زیادى كردووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، رەنگە حکومەتی عیراق ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر لە پرۆسەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا، بەدەربکات.

به‌رپرسێکی وەزارەتی نەوتی عیراقیش باس له‌وه‌ده‌كات، دەتوانرێت لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە ھەناردەی نەوت لە بۆرییە نەوتییەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیھان دەستپێبکاتەوە.

ماوەی زیاتر له‌ ساڵێکه‌ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیراوە.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan