ئابووری
بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى به‌رزكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق زیاتر له 256 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان زیاتر له 256 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه نزیكه‌ى 245 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و نزیكه‌ى 12 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان، به‌رده‌وامه له زیادكردنى فرۆشتنى دۆلار.
ع،ه