ئابووری
زیاتر له شه‌ش تۆن په‌تاته له‌ناوبراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاویان بۆ خواردن، لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له 10 تۆن و 250 كلیلۆگرام سه‌وزه و میوه‌ی خراپی له‌ناوبردوه كه شه‌ش تۆن و 530 كیلۆگرامی په‌تاته بوه.
قائیمقامى سلێمانى بڵاویكرده‌ووه " له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه بۆ فرۆشتگاكانی عه‌لوه، توانیویانه له مانگی ئادار، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (10) تۆن و (250) كیلۆگرام سه‌وزه و میوه‌ی خراپ‌دا بگرن و رێگری له خستنه ناوبازاڕیان بكه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌شێك له خاوه‌ن فرۆشتگاكانه‌وه نیازی ساغكردنه‌وه‌یان هه‌بوه".
له ئاماری لیژنه‌كه‌دا هاتوه " به‌شێك له سه‌وزه و میوه‌كان له شه‌ش تۆن و (530) كلیۆگرام په‌تاته، (450) كیلۆگرام زه‌نجه‌بیل، (650) كیلۆگرام كاهو، (250) كیلۆگرام پیازی ته‌ڕ، (340) كیلۆگرام كاڵه‌ك پێكهاتون".
رونیكردوه‌ته‌وه" له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕی (150) كیلۆگرام تور، (350) كیلۆگرام هه‌نار، (550) كیلۆگرام سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، (180) كیلۆگرام كه‌ستانه، (150) كیلۆگرام بیبه‌ر، (300) كیلۆگرام بامیه و (180) كیلۆگرام ترێ كه‌سه‌رجه‌میان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون".
ع،ه