کوردستانی

تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3ى نیسانى 2024، ئاسایشى هولێر رایگه‌یاند، ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرەکەی خۆى کوشت، دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر بڵاوى كرده‌وه‌، تۆمەتبار (ج ، م،س) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی  هاوسەرەکەی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو لەشاری هەولێر کوشتووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بەفەرمانی دادوەریی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر، لە نزیک پارک ڤیو، پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتیی هاوسەرەکەی خۆى کوشت.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan