ئابووری

چه‌ند هۆكارێكى تر به‌هاى دۆلار زیاتر داده‌به‌زێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ند هۆكارێكى تر به‌هاى دۆلار زیاتر داده‌به‌زێنێت

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هاى دۆلار دابه‌زیوه‌ و به‌جۆرێك رۆژى وا هه‌بووه‌ هه‌ر 100 دۆلارێك نزیكبووه‌ته‌وه‌ بۆ 145 هه‌زار دینار، شاره‌زایه‌كى بوارى كارگێڕیى و داراییش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ژێر رۆشنایی چه‌ند هۆكارێك پێشبینیی ده‌كه‌ین دابه‌زێت بۆ خوار 145 هه‌زار دیناریش.
 
جه‌بار گۆران، شاره‌زای بوارى كارگێڕیى و دارایی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هۆكار وا ده‌كات به‌هاى دۆلار زیاتر دابه‌زێت، وه‌ك ئه‌و سه‌ردانانه‌ى وه‌فدى عیراق به‌ سه‌ركردایه‌تى محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ لاى وه‌فدى باڵاى ئه‌مریكى و گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر كۆمه‌لێك پرس كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ لایه‌نى ئابوورییه‌.

وتیشى، هه‌روه‌ها حه‌واڵه‌ى ده‌ره‌كى كه‌ له‌ ئێستادا له‌ رێگه‌ى ئه‌لكترۆنییه‌وه‌ رۆژانه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 200 ملیۆن دۆلار كه‌ ئه‌مه‌ش خواستى ته‌واوه‌تى پێداویستیى كه‌لوپه‌لى عیراق پڕ ده‌كاته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كێكى تر له‌ هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌یه‌ عموله‌ى حه‌واڵه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ اه‌ رابردوودا زیاتری له‌سه‌ر ده‌كه‌وت به‌ڵام ئێستا كه‌متره‌ به‌ جۆرێك له‌ 145 هه‌زار دینارێكه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ  139 هه‌زار دینار.

ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كارگێڕیی و دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشتر عیراق كێشه‌ى كوتله‌ى نه‌قدى هه‌بوو، كێشه‌ى دینارى هه‌بوو چونكه‌ زیاتر له‌ ده‌ستى هاوڵاتییدابووه‌ به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆر كارتى ئه‌لكترۆنیان دروستكرد به‌ رێژه‌ى له‌ 30% ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه‌شدا له‌ 10% ى پاره‌ى له‌ بانك دانابێت، كه‌ واى كردووه‌ رێژه‌یه‌كى زیاتر پاره‌ له‌ بانكه‌كاندا هه‌بێت، به‌وه‌ش عیراق ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ى له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ و زۆر پێویستیى به‌ فرۆشى دۆلار نابێت، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ وا ده‌كات پێشبینییه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ بمانبات كه‌ به‌هاى هه‌ر 100 دۆلارێك دابه‌زێت بۆ خوار 145 هه‌زار دینار. 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan