ئابووری

پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئاڵتوون دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئاڵتوون دەكرێت

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لە مێژوودا نرخی ئۆنسەیەك ئاڵتوون لە بازاڕەكانی بۆرسەی جیهانیدا گەیشتە 2،303 دۆلار و پێشبینیش دەكرێت ئەو نرخە بگاتە 2،500 دۆلار.

كامەران محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكانی بۆرسەی جیهانیی بە مەودا میدیای راگەیاند، بە چەند هۆكارێك نرخی ئاڵتوون بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بەو شێوەیە بەرز دەبێتە و بە خوێندنەوەی ئەوان پێشبینی دەكەن نرخی ئۆنسەیەك ئاڵتوون تا مانگی شەشی ئەمساڵ بگاتە 2،500 دۆلار.

وتیشی، چەند هۆكارێك بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتوون بەو شێوەیە لەوانەش، كەمكردنەوەی سوودی بانكیی لە ئەمریكا و بڕیاری زیاتر كەمكردنەوەی لە مانگەكانی داهاتووشدا، هۆكاری دووەمیش ئەوەیە كە بانكە مەركەزییەكانی جیهان ئێستا بڕێكی زۆر ئاڵتوون دەكڕن و هەڵیدەگرن، هۆكاری سێیەمیش هەڵاوسانی نرخی كەلوپەل و كاڵا بازرگانییەكانە لە جیهاندا بەگشتی كە ئێستا بە رادەیەكی زۆر بەرزبووەتەوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر بڕیاری كەمكردنەوەی سوودی بانكیی لە ئەمریكا لە مانگەكانی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا پێشبینیی دەكرێت تا مانگی شەش نرخی یەك ئۆنسە ئاڵتوون بگاتە 2،500 دۆلار، بەڵام ئەوە تەنها پێشبینییە و مەرج نییە وەڕاست بگەڕێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان