ئابووری
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكى له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى جێبه‌جێكرد و بڕیاری داشکاندنی لە کرێی خوێندنی (پارالێڵ، ئێواران) و خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە هه‌موو زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەركرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ى نیسانى 2024، بەپێی نوسراوێک كه لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراوە بە ژمارە (771) بڕیاردراوە بە داشكاندن بەبڕی (20%) لەکرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومەتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، سەرباری داشکاندنەکەی پێشتر، جارێكی دیكە بڕیاردراوەتەوە بە داشکاندنی بڕی (20%)ی ئەو پارەیەی لای قوتابییان و خوێندكاران ماوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئەو داشکاندنە تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە کە لەلای قوتابییان ماوە بۆ خوێندنی ساڵی (2023-2024) و پێویستە تا (2024/5/5) بەیەک قیست بیدات بە زانكۆ.
ئه‌مه‌ش دوا ئه‌وه دێت كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێڵ لە سەرجەم ناوەندەکان به رێژه‌ى (20%).
پ.ح.ع