ئابووری

بۆچى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌و راده‌یه‌ متمانه‌یان به‌ هه‌ژمارى من نییه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌و راده‌یه‌ متمانه‌یان به‌ هه‌ژمارى من نییه‌؟

مه‌ودا میدیا-
 
بێمتمانه‌یی لای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران وايكردووه‌ پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من ره‌تبكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رچى ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌ى فه‌رمانگه‌كانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ زۆر بیسه‌پێنێ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، به‌ڵام مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان و هۆكاره‌كه‌ى ده‌خه‌نه‌روو.
 
رێبوارمه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئێمه‌ متمانه‌مان به‌و بانكانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ پرۆژه‌ى هه‌ژمارى مندان، ئه‌گه‌ر بانكه‌كان بانكى حكومه‌تى عیراقى بوایه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بروامان به‌و بانكانه‌ ده‌كرد.
 
وتیشى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و بانكانه‌ ئه‌هلیشن، بانكى حكومى یان هیچ لایه‌نێكى حكومى پاڵپشتییان ناكات، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر كاتێكدا ئه‌و بانكانه‌ بیانه‌وێت ئیفلاس بوونى خۆیان رابگه‌یه‌نن ناتوانرێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
 
رێبوارمه‌جید، روونیشی كرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ى فه‌رمانگه‌كانه‌وه‌ به‌ زۆر فۆڕم به‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پڕ بكه‌نه‌وه‌ و بیسه‌پێنن به‌سه‌رماندا، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
 
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدرَاڵى عیراق بڕیاریدا به‌ نیشتمانیى كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى هه‌ژمارى منى داهێنا و ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى پرۆژه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ى به‌ نیشتمانیی كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران جێبه‌جێبكرێت.
 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان