عیراقی

ئه‌مڕۆ رۆژێكی حەسم و كاریگەر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ رۆژێكی حەسم و كاریگەر دەبێت

مه‌ودا میدیا-

پەرلەمانتارێكى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ شەممە، لە بەغدا رۆژێكی حەسم و كاریگەر دەبێت.

غەریب ئەحمەد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ى نیسانى 2024، به‌ ئاماده‌بوونى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و نێجیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و تێكڕای سەركردەی هێزە سیاسییەكانی شیعی و سونیی ئەندام لە ئیدارەی دەوڵەت، لە بەغدا، كۆبوونەوەیه‌كی گرنگ ئەنجام دەدات.

راشیده‌گه‌یه‌نێت،  كۆمەڵێك مەلەف قسە و باسی كۆبوونەوەكە دەبێت و وەك هەمیشە رۆڵی  بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و یەكێتیی نیشتمانیی لە پاراستنی یەكێتیی نێو لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی مافی گەلان لە چوارچێوەی عیراقێكی فیدڕاڵدا بەگشتیی و ماف و موستەحەقاتی كورد بەتایبەت، روون و راشكاو دەبینن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت، بەڵێ.. هەردەم وتوومانە و تەئكید دەكەینەوە، بۆ كورد دۆستایەتی وڵاتانی دراوسێ بە گرنگ دەزانین، بەڵام پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا لە سونەتەوە بۆ (واجب) لە ئەولەویەتی دیدگای حزبیماندابووەو دەبێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان