ئابووری
ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى سێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى نیسانى 2024، به‌پێى لیستی دابەشکردنی مووچە كه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانكى سێ و بڕیاره له ماوه‌ى سێ رۆژیشدا و به‌رله جه‌ژن، سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مووچه وه‌ربگرن.
به‌پێى لیسته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، كه گۆڕانكارى تێدا كراوه به‌راورد به مانگه‌كانى رابردوو، ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه له ( كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، زیندانه سیاسییه‌كان، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، خانه‌نشینى شارستانى، خانه‌نشینى پێشمه‌رگه) مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوودا پاش 57 رۆژ له دابه‌شنه‌كردنى مووچه، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو، له پاش ته‌واوبوونى دابه‌شكردنى ئه‌و مووچه‌یه، لیستى مووچه‌ى مانگى سێ؛ش بڵاوكرایه‌وه.
پ ح ع