ئابووری
وادهى دهستپێكردنهوهى پلهبهرزكردنهوهى فهرمانبهران نزیكه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی له نوسراوێكدا ئاماژه به پلهبهرزكردنهوهى فهرمانبهران دهكات و بۆ دهستپێكردنهوهى پلهبهرزكردنهوهش مانگى پێنجى دیاریكردووه.
له نوسراوهكهدا كه ئاڕاستەی ههموو لقەکانی بانکە بازرگانییەکان كراوه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی رایگهیاندووه، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، بەپێی یاسا و رێنمایی دیاریکراو بۆیان دیاری بکرێت، واتا بەرواری پلەبەرزکردنەوە تاوەکو 1ی ئایاری 2024 شایستەی چ پلەیەکن بە مەرجێک رەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان ببەسترێت.
ئهوهش هاتووه، چەند تێبینییەک لەبەرچاوبگیرێت لەوانە، فەرمانبەری رێکخراوەکان پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەکرێت بەپێی یاساى پلەبەرزکردنەوە بە مەرجێک ساڵی 2015 ببێتە بنەما.
له نوسراوهكهدا ئاماژ بهوهشكراوه، ئەو فەرمانبەرانەی کە پلەکانیان لە خوار پلەی 6 بووە، دوای ئەوەی بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرایان بەدەست هێناوە، لە بەرواری وەرگرتنی بڕوانامەکانیانەوە یەکسەر ناونیشانی مووچەکانیان دەگۆڕێت، ماستەر دەبێتە 3.740.000 هەزار دینار، دکتۆراش دەبێتە 4.290.000 هەزار دینار.
باس لهوهشدهكات، ئەوانەی ناونیشانیان شارەزا/ بەڕێوەبەری پێشکەوتووە، تەنیا سەرە مووچەیان پێدەدرێت و لە خشتەکەدا دەبێت هاوتا بکرێت واتا لە پێش 2015 ئەو ناونیشانەیان هەبێت.
بانکە بازرگانییەکان دهشڵێت، دەبێت لە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران رەچاوی بڕوانامە بکرێت بە پێی لیستی مووچەی بەغداد بەمشێووەیە:
بروانامەى ناوەندی: لە 825 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە 893 هەزار دینار دەوەستێت.
بڕوانامەی سەرەتایی: لە 589 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە 700 هەزار دەوەستێت.
بێ بڕوانامە: لە 489 هەزار دینارەوە بە سەرە موچە لە 589 هەزار دەوەستێت.
بەکالریۆس/ پەیمانگا/ ئامادەیی: مووچەکانیان لە 1 ملیۆن و 110 هەزار دەوەستێت.
پ ح ع