ئابووری

نرخى نه‌وت تا بێت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نه‌وت تا بێت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت له‌ ئێستادا به‌ 91 دۆلار و 17 سه‌نته‌ و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى رۆژئاواى تێكساسیش به‌ 86 دۆلار و 91 سه‌نته‌.

ئەمڕۆ شەممە 6ى نیسانى 2024، به‌پێى بازاڕی پێنوێنی جیهانی، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 86 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و به‌وه‌ش نرخەکەی بەردەوام لە بەرزیدایە، هاوكات نرخی نەوتی برێنتیش نرخه‌كه‌ى له‌ سه‌روو 90 دۆلار به‌ به‌رزى ماوه‌ته‌وه‌، بۆ هه‌ر بەرمیلێكیش بە 91 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

به‌پێى تێڕوانینى شارەزایانیش له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، نرخی نەوت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیک دەبێتەوە لە 100 دۆلار.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە