ئابووری
سەرۆكی دادگای فیدراڵی: بە نیشتمانییكردنی مووچە تەنیا لەرێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆكی دادگای فیدراڵيی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومەتمان پابەندكردووە، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عیراق مووچە وەربگرن، و تاكیدیش ده‌كاته‌وه، بە نیشتمانییكردنی مووچە تەنیا لەرێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دەكرێت.
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عیراق ئاشكراى ده‌كات، حكومەتمان پابەندكردووە، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عیراق مووچە وەربگرن، به‌وه‌ش ویژدانی خۆمان لەبەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم ئاسوودەكرد.
ده‌شڵێت، له‌سه‌ر بڕیاری بەنیشتمانییكردنی مووچەی مووچه‌خۆرانى هەرێم، داوای هیچ روونكردنەوەیەكمان پێنەگەیشتووە لە لایه‌ن وەزارەتی داراییەوە ، ئەوەی دەوترێت تەنیا بۆ چەواشەكارییە.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانیش له بانكه‌كان، ئه‌و سەرۆك دادگایه تاكید ده‌كاته‌وه، كه بە نیشتمانییكردنی مووچە تەنیا لەرێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دەكرێت.
پ ح ع