گشتی

سه‌رفیتره‌ و زه‌كات گۆڕاوه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رفیتره‌ و زه‌كات گۆڕاوه‌؟

مه‌ودا میدیا-

وا له‌ كۆتاییه‌كانى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زانداین و موسڵمانان ئه‌ركه‌ له‌سه‌ریان له‌م مانگه‌دا فیدیه‌ى رۆژوو یان سه‌رفیتره‌ و زه‌كات بده‌ن و مامۆستایه‌كى ئایینیش شێواز و بڕى پاره‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌ ئایینییه‌ ده‌خاته‌ڕوو. 

مامۆستا یادگار سه‌ید عه‌لی، پێشنوێژ و وتار خوێنى مزگه‌وتى شێخ ته‌یب بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، بابه‌تى فیدیه‌ یان سه‌رفیتره‌ و زه‌كات، ساڵانه‌ به‌ شێوازێك له‌ شێوازه‌كان گۆڕانكارى به‌سه‌ردت دێت، ئه‌ویش نه‌ك له‌ بڕه‌كه‌ى به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك زانا و مامۆستاى ئایینى ده‌ستكراوه‌ن له‌ رووى شه‌رعییه‌وه‌ كه‌ دابنیشن و كۆك بن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌ بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ چه‌ند بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رخانبكرێت.

وتیشى، بۆ ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت فیدیه‌ى رۆژوو یان سه‌رفیتره‌ بدات به‌  پاره‌ 2500 دینار و بۆ خواردنیش دوو كیلۆ برنج دانراوه‌.

له‌باره‌ى زه‌كاتیشه‌وه‌، مه‌لا یادگار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بڕی پێویست بۆ زه‌كات به‌و شێوه‌یه‌یه‌، هه‌ركه‌سێك زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 100 هه‌زارى هه‌بوو ئه‌وه‌ زه‌كاتى له‌سه‌ره‌ ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك زانا و مامۆستا به‌پێى زێڕ لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ رێژه‌كه‌ له‌وه‌ زیاتره‌، به‌ڵام له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئه‌و یاسایه‌ ناگۆڕێت كه‌ له‌ چله‌ یه‌كه‌ واته‌ له‌ یه‌ك ملیۆن 25 هه‌زار زه‌كاتى لێده‌درێت.

زه‌كات و سه‌رفیتره‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان و به‌ پێى ئایه‌تى قورئان هه‌ر كه‌سێك به‌ رۆژوو بێت پێویسته‌ له‌ كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان سه‌رفیتره‌ى رۆژووه‌كه‌ى بدات به‌ كه‌سانى هه‌ژار و هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێكیش بارى دارایی باشبوو پێویسته‌ 40 یه‌كى ماڵه‌كه‌ى به‌ شێوه‌ى زه‌كات ببه‌خشێت به‌ كه‌سانى هه‌ژار و ئه‌و كه‌سانه‌ى بارى داراییان خراپه‌، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا خواى گه‌وره‌  پاداشتى به‌خشه‌ر له‌ رۆژى دواییدا ده‌داته‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan