ئابووری
مووچه‌ى مانگى چواریش دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ى مانگى چوار له به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق له یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند "یەکگرتوو لە ڕێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە حکومەتی هەرێم و بەغدای ناچارکرد لە مانگێکدا سێ مووچە دابەش بکەن".
وتیشى " ئێستادا دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی هاتووە و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی سێ كراوه، لە ناوەڕاستی مانگى چواریش به‌غدا مووچه‌ى مانگى چوار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات و تا كۆتایی مانگ مووچه‌ى مانگى چواریش دابه‌ش ده‌كرێت".
ع،ه