عیراقی
سه‌ركرده‌یه‌كى عیراقى: ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق ده‌ربكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوەی هه‌ماهەنگی عیراق داوای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژیکی نێوان عیراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
جەبار عودە، سه‌ركرده له چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگى عیراق رایگه‌یاند" رێککەوتننامەی هاوکاری ستراتیژیکی نێوان عیراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه " ئەو رێککەوتننامە کە لە ساڵی 2011 لە نێوان ئەمه‌ریکا و عیراق واژۆ کرا ئاستی په‌یوەندی ئابووری، ئەمنی و سەربازی ئەو وڵاتە لە ئەو کاتە دیاری دەکات بەڵام ئەمه‌ریکییەکان پابدنەی ئەو رێککەوتننامە نەبوون".
پێشتریش چه‌ندینجار سه‌رۆكى وه‌زیرانى عیراق محه‌مه‌د سودانى ئاماژه‌ى به ده‌ركردنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ناویاندا ئه‌مه‌ریكا كردووه له ناو خاكى عیراق.
ع،ه