عیراقی
مالیكى هۆشدارى توندى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهرۆكى هاوپهیمانى دهوڵهتى یاسا له عیراق هۆشدارى له جهنگى سێیهمى جیهانیداو رایگهیاند، عیراقیش دهگرێتهوه.
نورى مالیكى، سهرۆكى هاوپهیمانى دهوڵهتى یاسا رایگهیاند "ناوچەكە و دنیا لەناو جموجۆڵێكی زۆر مەترسیدار دەژین، رەنگە لە لێواری هەڵدێران بۆ ناو شەڕێكی وێرانكار نزیك بووبینەتەوە، كە رەنگە فراوان بێت و بگاتە ئاستی جهنگى سێیەم جیهانی".
وتیشى " ئێستە دنیا لە ژێر رەحمەتی ئەو راراییەدایە و عیراقیش لەو شەڕە گریمانكراوە بەدوور نییە، بۆیە پێویستە یەك بگرین و كار بۆ پاراستنی دەوڵەت و سیستمی سیاسی بكەین".
ههروهها وتى " رژێمی پێشوو قێزەونترین تاوانی لە دژی كوردانی فەیلی ئەنجام دا، كاتێك لەو سەردەمەدا دووچاری دوو جۆر رق و كینە هاتنەوە، یەكەمیان نەتەوەیی و دووەمیان مەزەوی، ئەو فەیلییەكانی بە پێكهاتەیەكی عیراق لە قەڵەم دا".
ع،ه