ئابووری

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و غاز دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ نرخی بەنزین و غاز دادەبەزێت

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 7ى نیسانى 2024، نرخى جۆره‌كانى به‌نزین و غازیش داده‌به‌زێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆرى به‌نزین و كه‌مى خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە له‌ دوانیوه‌ڕۆوه‌ نرخی جۆرەکانی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی دادەبەزن، بە شێوه‌یه‌ك بەنزینی سوپەر و موحەسەن 50 دینار و نۆرماڵیش 25 دینار دادەبەزێت و بۆ غازیش به‌ هه‌مان شێوه‌ 25 دینار دادەبەزێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ لە ئێستادا بڕی بەنزین لە سلێمانی زۆرە و خواست کەمە و نرخی دۆلاریش دابەزیوە.

به‌همه‌ن قادر روونیشیكرده‌وه‌، نرخی لیترێك بەنزینی سوپەر لە هەزار و 200 دینارەوە داده‌به‌زێت بۆ 1150، موحەسەن لە هەزار و 50 دینارەوە دەبێت بە هەزار دینار، نۆرماڵیش لە 825 دینارەوە دەبێت بە 800 دینارە و غازی لە 575 دینارەوە دەبێت بە 550 دینار.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان