عیراقی

ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگیی بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگیی بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ هەریەکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی لایەنە شیعییەکان و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئاشكرا كرا و  تێیدا جه‌خت له‌ خواستى جددیى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرایه‌وه‌‌.
 
بەپێی راگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، شه‌وى شه‌ممه‌ 06-04-2024 به‌شداریى له‌ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگیی لایه‌نه‌ شیعییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وریى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد، كه‌ تا دره‌نگانى شه‌و به‌رده‌وام بووە.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا، نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عیراق و كارى پێكه‌وه‌یى و پاراستنى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى كرده‌وه‌؛ هه‌روه‌ها هه‌بوونى روانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و داهاتوو به‌ پێویست زانى.
 
له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كردووەتەوە، هه‌رێمى كوردستان جددیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له‌ هه‌بوونى میكانیزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوولادا كرده‌وه‌.
 
لاى خۆیه‌وه‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق و به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌، "وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ خواستێكى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییان به‌ پێویست و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌مدا."
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تیشدا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دۆسیه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، گرنگیی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی فیدراڵی، دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان، كارنامه‌ى حكومه‌ت، خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق بۆ واشنتن، تاوتوێ كران

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان