ئابووری

ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن با سه‌روه‌ت و سامانتان به‌ فیرۆ نه‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن با سه‌روه‌ت و سامانتان به‌ فیرۆ نه‌چێت

مه‌ودا میدیا-

له‌باره‌ى حه‌جى بازرگانییه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ خۆیان بپارێزن له‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ و ده‌ڵێت، ئاگاداری ئەو کارەبن با ژیان و سه‌روه‌ت و سامانتان نەکەوێتە مەترسییەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 7ى نیسانى 2024، لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ به‌ ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌ یاخود به‌ناوی تاكه‌ كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، گوایه‌ ئه‌م حه‌جه‌ ئێستا به‌رده‌سته‌ و هیچ گرفتێكی نییه.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق شتێك به‌ ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه‌ به‌ ڤیزای ساڵی یاخود ڤیزای بازرگانی كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و رێگه‌ پێدراو نییه‌، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت به‌ پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ راشیگه‌یاندووه‌، ئێمە به‌رپرس نیین له‌م جۆره‌ حه‌جكردنه‌ و هه‌ر كه‌سێك له‌ سعوودیه‌ تووشی كێشه‌ ببێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت و داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان به‌ فیرۆنه‌چێت و له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ حه‌جكردنه‌ دووچاری كێشه‌ و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه‌ ژیانیان نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

وه‌كو هۆشدارییه‌كیش بۆ ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن ئاشكراى ده‌كات، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌ بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌و جۆره‌ بکەن، ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ بواری حه‌ج و عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ عیراقیش.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان