ئابووری
ئاردى مانگى سێ دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌فته‌ى دواى جه‌ژن ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه ئاردى مانگى سێى هاوڵاتییان ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له هه‌ولێر و دهۆك كۆتایی به دابه‌شكردنى به‌شه ئاردى مانگى دووى هاوڵاتییان هاتووه و له پارێزگاى سلێمانى به‌شێكى كه‌م ماوه ئاردى مانگى دوو وه‌رگرن".
وتیشى "له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌نم ره‌وانه‌ى ئاشه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به ئارد و دواتر له هه‌فته‌ى داهاتووه به‌شه ئاردى مانگى سێى هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "له دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگى دوو به‌ره‌و كۆتایی ده‌چین و دواتریش به‌شه خۆراكى مانگى سێ دابه‌ش ده‌كرێت"
ع،ه