ئابووری

یه‌ده‌گى عیراق له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌ده‌گى عیراق له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستى یه‌ده‌گى دراوى بیانى عیراق له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌و له‌ ئێستا له‌ سه‌رو 111 ملیار دۆلار یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندییه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ئێستادا ئاستى یه‌ده‌گى دراوى بانكى ناوه‌ندى عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رو 111 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌".

باسى له‌وه‌شكرد" سه‌ره‌ڕاى ئه‌و رێژه‌یه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق زیاتر له‌ 46 تریلیۆن دینارى بانكى ناوه‌ندى عیراق قه‌رزداره‌ كه‌ بۆ ئیشوكارى دارایی به‌كاریهێناوه‌، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كى به‌رزه‌ و ئاستى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه‌".

جێگه‌ى باسه‌، بانكى ناوه‌ندى له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوو ئاستى یه‌ده‌گى له‌ خوار 90 ملیار دۆلاره‌وه‌ بوو.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان