ئابووری
ئاژانسێكى جیهانی: چیتر ههرێم ناتوانێت نهوت بفرۆشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
گۆڤاری ئۆیل پرایس بڵاویكردهوه، لەوانەیە چی دیکە هەرێم نەتوانێت بە شێوەی سەربەخۆ نەوتی خاو هەناردە بکات.
گۆڤاری بەناوبانگی ئۆیل پرایس لە یاداشتێکدا باسى لهوهشكردووه " هۆکارەکان بۆ دەست پێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر بیانووه".
ئهوهشى خستوهتهڕوو " سەربەخۆیی ئابووری مەرجی سەرەکی پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆیە، هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە رووسیا و چین لە پاڵ بەغدا دژی درێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆن چونکوو ئەو ناوچە لە ساڵی 2017 جارێک هەوڵی سەربەخۆیی داوە".
جێگهى باسه له ماوهى 25ى ئادارى ساڵى 2023، دادگاى فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا به راگرتنى فرۆشتنى نهوتى ههرێم بهشێوهى سهربهخۆ.
ع،ه