تەندروستی

ته‌ندروستى سلێمانى پلانى جه‌ژنى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستى سلێمانى پلانى جه‌ژنى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی كردن لەجەژنی رەمەزانی پیرۆز، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پلانی بۆ ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن داناوە و تیمی تەندروستی لە ناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارەكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەكات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "بەپێی پلانەكە رۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لەبەردەركی سەرا و كاسۆمۆڵ لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 10ی شەو دادەنرێت".

هه‌روه‌ها "یەكەم رۆژی جەژن 8 تیمی تەندروستی لە سەرقەبران و پاركی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پاركی هەواری شار دادەنرێت، دووەم رۆژی جەژن 9 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار لە كاتژمێر 2ی نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانێكی شەو دادەنرێت، سێیەم رۆژی جەژن 4 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار و پاركی ئازادی و چاڤی لاند دادەنرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی دەرەوەی شار تیمی تەندروستی تەرخانكراوە بۆئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاوڵاتیان بكەن".

هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی پێویست و ڕودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە سەنتەری خێرای فریاكەوتنی ژمارە (122) یاخود ژمارە تەلەفونی (07701949090-07701949191) بۆئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد