ئابووری
بۆرى نهوتى كهركوك توركیا تاقیكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە عیراق تاقیکردنەوەی یەکەمی بۆ بۆرییەکە کردووە، تاقیکردنەوەکەش لە رێگەی وێستگەکانی پاڵپێوەنانەوە بووە لەو سێ وێستگەیەی لەسەر بۆرییەکە هەیە.
ئهو سهرچاوهیه لهوه بارهوه باسیكردووه "سێ وێستگەکەی بۆرییەکە یەکێکیان لە کەرکووکە، دووانەکەی دیکەش لە بێجی و مووسڵن، بڕیارە بەمنزیکانە تاقیکردنەوەی دووەم لە رێگەی بەکارهێنانی گازەوە بکرێت".
بۆرییەکە کە ئێستا ۱۰۰٪ چاککراوەتەوە، لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا بەبێ کێشە بووە، بڕیارە لە قۆناخی دووەمدا تاقیکردنەوەکە بە تەواوی و پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت پێش ئەوەی نەوتی پێدا هەناردە بکرێت.
سهرچاوهكه ئهوهشى ئاشكراكردووه " لەم هەفتەیە له كۆبوونهوهى وهزارهت باسی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی تێدا بۆ تورکیا کراوە".
ع،ه