ئابووری
بانكێكى تر به‌شدارى له هه‌ژمارى من ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، بانكێكى تر به‌شدارى له هه‌ژمارى من ده‌كات.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێم "دوای رەزامەندیی بانكی ناوەندیی عێراق CBI، بانكی بەغداد دەبێتە یەكێك لەو بانكانەی كە بەشداریی لە پڕۆژەی "هەژماری من" دەكات".
هه‌روه‌ها "بەشداریكردنی بانكی بەغداد دەبێتە هۆی فراوانكردنی مەودای خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانكییەكان كە پێشكەش دەكرێن، ئەمەش ئاسانكاری بۆ خەڵكی كوردستان دەكات بۆ دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خەرجیی تایبەت، وەك یەكێك لەو بانكانەی كە زۆرترین لقی هەیە؛ بانكی بەغداد شەش لقی هەیە لە هەرێمی كوردستان".
تا ئێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراق و دادگاى فیدراڵیی بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى هه‌ژمارى من نه‌دراوه كه سه‌رۆكى حكومه‌تى رایگه‌یاندووه.
ع،ه