ئابووری
بانكى ناوه‌ندى زۆرترین دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق نزیكه‌ى 279 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى مه‌زاد خسته‌بازاڕه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "له مه‌زادى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به كۆمپانیا‌و بانكه‌كان نزیكه‌ى 279 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 238 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌و زیاتر له 40 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌به‌ستى دابه‌زینى نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان، به‌رده‌وامه له زیادكردنى فرۆشتنى دۆلار، له ماوه‌ى رابردوو یه‌كه‌مجاره ئه‌وه‌نده دۆلار بخاته بازاڕه‌وه.
ع،ه