گێتی

ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوه‌ستێت ئه‌م وڵاته‌ له‌ناو ده‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوه‌ستێت ئه‌م وڵاته‌ له‌ناو ده‌چێت

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران رایگه‌یاند، مانەوەی حکومەتی ناتانیاهۆ بەندە بە شەڕی غەززە، ئەگەر شەڕەکە بوەستێت حکومەتەکەیان دەڕوخێت.

سەردار مووسەوی، فه‌رمانده‌ى گشتیی سوپاى ئێران رایگه‌یاند "ئیسرائیل لە تاڵاوی غەززە نوقم بووە و نازانێت چۆن خۆى رزگار بكات".

باسى له‌وه‌شكرد " ئیسرائیل پشتیوانی تەواوی ئەمه‌ریکییەکان، ماوەی شەش مانگە خۆی ئاگری تێبەرداوە و هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە، ئیسرائیل هەوڵیدا زیان بە حەماس بگەیەنن و لە ناویان ببەن، بەڵام گروپە ئازا و بەتواناکانی حەماس بەهێز و وریا وەستانەوە و ئیسرائیلیش تەنانەت نەیانتوانی دیلەکانیان ئازاد بکەن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب