گێتی
تره‌مپ سه‌ربكه‌وێت توركیا رۆژئاواى كوردستان داگیرده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا واته داگیركردنى رۆژئاواى كوردستان له لایه‌ن توركیاوه.
په‌یمانگاى برۆكینگز له وتارێكدا باسى له‌وه‌كردووه "له سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ تورکیا توانی وێڕای کشانەوەی نیوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بەشێک لەو ناوچانەی لە ساڵی 2019 داگیر بکات".
باس له‌وه‌شكراوه "په‌یوه‌ندى نزیکی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، وایكردووه ئه‌ردۆغان تامه‌زرۆ بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى تره‌مپ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
"ئەردۆغان هیوادارە پاش گەڕانەوەی ترەمپ بتوانێت ئەمه‌ریکا هان بدات بۆ کشانەوەی هەموو هێزەکانی لە کوردستانی سووریا و ئەو کارەی بە نیوەچڵی هێشتوویەتەوە کۆتایی پێبێنێت، ئەوەش کونترۆڵ کردنی تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریایە".
ع،ه